کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە قسەوباس سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێران جەختی کردەوە کە یەکێک لە فاکتۆرە گرینگەکان لە لێکدانەوەی بارودۆخی سیاسی ئێران پێوەندە بە چارەنووسی قەیرانی هەستەییەوە. راستیەکەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە لەبەرچاو گرتنی وەزعیەتێکی شپرزەی ئابووری کە هەیەتی و بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە خۆی لەبەر مەترسی ئاخێزی جەماوەریدا دەبینێ، بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بە سازش لەگەڵ ئامریکا هەیە لەسەر بەرنامە هەستەییەکەی. کۆماری ئیسلامی بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە بەر لەوەی کە بیر لە بەرژەوەندیەکانی بۆرژوازی ئێران بکاتەوە، بیر لە زەمانەت کرانی مانەوەی خۆی دەکاتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندی بۆرژوازی ئێران لەم راستایەدا دەبینێ. نامە گۆڕینەوەکانی ئەم دواییەی خامنەیی لەگەڵ ئۆباما کە بە تەئیدی کادری رێبەری سپای پاسداران بەڕێوەچووە، دەریدەخات سپا کە ئەهرومە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە نەتەنیا ئامادەکاری پێویستی بۆ فازی دووهەمی سازش لەگەڵ ئامریکای فەراهەم کردووە، بەڵکو دەیەوێ لە رهقابەت لەگەڵ باڵەکانی تردا، ئیبتیکار عەمەلی ئەم سازشە مێژووییە بەدەستەوە بگرێت. کادری ڕێبەری سپای پاسداران بەتایبەت لە بارودۆخێکدا کە هەڵبژاردنی مەجلیسی ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی رژیمی لەبەر دەمدایە نایەوێ کە دەستکەوتەکانی سازش لەگەڵ ئامریکا و کەمبوونەوەی گەمارۆکان بەتەواوەتی بچێتە گیرفانی رەفسەنجانی، رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتیەوە.
ناوەرۆکی ئەم سازشە لەسەر دوو مێحوەر وهستاوە. یەکەم، سنوردار کردنەوەی توانایی و زەرفیەتەکانی تا ئێستای رژیمی کۆماری ئیسلامی لە بواری تێکنولۆژی هەستەیی و زەمانەت کردنی ئەوەی کە رژیم توانایی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نەبێت. دووهەم، بوونی کۆماری ئیسلامی لە رژیمێکی سەرکێشەوە لە بەرانبەر بەرژەوەندیەکانی ئامریکادا بکرێت بە رژمێکی هاوکار لە کێشە ناوچەییەکاندا. دیارە کە دەوڵەتی ئامریکاش نایەوێ زەرفیەتە تێکنولۆژیە هەستەییەکانی کۆماری ئیسلامی لەنێوبەرێت، بەڵکوو دەیەوێ کۆنترۆڵی بکات. ئامریکا دەیەوێ بە عهمهلی كردنهوهی کۆنترۆڵی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەسەر دامەزراوە و بەرنامە هەستەییەکانی رژیمدا و راگیڕانی ١٠ ساڵەی بەرنامە هەستەییەکانی کۆماری ئیسلامی زەمانەت بکات و کۆماری ئیسلامی ناچار بکات کە لە مەیدانی عهمهلدا سیاسەتە ناوچەییەکانی لەگەڵ ستراتیژی ئامریکادا هاوئاهەنگ بکات. بۆ کۆماری ئیسلامی کە لابردنی گەمارۆکان گرینگیەکی حەیاتی بەخۆیەوە گرتووە، وهستان لە چالاکیە هەستیارە هەستەییەکاندا بە عەمەلی دەزانێت. دیاردەکان وای نیشان دەدەن کە هەردوو لایەنی ئەم کێشەیە بۆ دەستەبەر کردنی پێکهاتنێکی گشتی لێک نزیک بوونەتەوە.بەڵام سەرەڕای نزیک بوونەوەی هەردولا لە رێكهوتن لەسەر خاڵە گشتیەکان، ئەوەی پرۆسەی ئەم سازشەی بەم شێوەیە ئاڵۆز کردووە، نا هاوتەریبی ئامانجی ستراتیژیکی کۆمەڵە هێزێکە کە بەشێوەیەک لەم قەیرانەدا دەخیلن. داسەپاندنی تەحریمە ئابووریەکان، گوشاری سیاسی و دیپلۆماتیک بۆسەر کۆماری ئیسلامی لەپێناو کۆنترۆڵ کردنی بەرنامە هەستەییەکانیدا بەرهەمی بهڕێوهچوونی کۆدەنگی لەنێوان کۆمەڵێک لە هێزە جیهانیەکان و ناوچەییەکاندایە کە هەرکامە و بەشوێن ئامانجێکی جیاوازەوەیە. حیزبی دیموکراتی ئامریکا و کابینەکەی ئۆباما کە لەم دەورەیەدا ئیبتیکار عەمەلی داسەپاندنی گەمارۆ و گوشارەکانی بۆسەر کۆماری ئیسلامیان بەدەستەوەیە، لەگەڵ حیزبی سۆسیال دیموکرات و دەوڵەتە میانەڕەوەکانی ئوروپایی پرۆسەی بە ئامانج گەیشتنی پەیڕەو کرانی ئەم گوشارانە تاقیب دەکەن. تا وێڕای پاراستنی رژیمی کۆماری ئیسلامی و کۆنترۆڵ کردنی بەرنامە هەستەییەکانی و بەرگرتن لە زیادە رۆییەکانی لە ناوچەکەدا یارمەتی بەهێز بوونی پێگەی ئیسلاح خوازانی حکومەتی و ئیعتیدا گەراکان لە رێكهوتنی کۆماری ئیسلامیدا بدەن. حیزبی کۆماریخوازی ئامریکا و فراکسیۆنەکانی لە کۆنگەری ئامریکادا، ئەحزاب و هێزە نیئۆمحافەزە کارەکان لە ئوروپا، لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل و لابیەکانی لە ئامریکا و ئوروپا لە گوشارهێناندا بەدوای ئەم ئامانجەوەن کە وێڕای ئیفلیج کردنی بەرنامە ئەتۆمیەکانی کۆماری ئیسلامی یارمەتی بەهێز بوونی هێزە ئوپوزسیۆنە بۆرژواییەکانی لایەنگری رۆژئاوا بدەن. سەرئەنجام لە دەستەی سێهەمدا هێزەکانی وەک عەرەبستانی سعودی، ئیمارات، قەتەر، کۆیت و هێندێک لە هێزە ناوچەییەکان هەن کە بە رەچاو کردنی هەڵوێستێکی سەرسەختانەتر لە بەرانبەر رژیمی کۆماری ئیسلامیدا بەشوێن ئەم ئامانجەوەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێگەی دەسەڵاتی سیاسی شیعەکان لە ناوچەکەدا لاواز بکەن و نەهێڵن ئەم رژیمە لەکاروباری نێوخۆیی وڵاتەکانیان دهخاڵهت بكات. ئالۆزی رەوتی وتووێژەکان لەوەدایە کە دەوڵەتی ئۆباما دەبێ نەتەنیا نەیارانی سیاسی خۆی لەنێوخۆی ئامریکادا، بەڵکوو سەرجەم هێزەکانی نێو ئەم جەمعە بە کارساز بوون و بە قازانج بوونی ئەم رێكهوتنه قەناعەت پێبێنێ.
حزوور و سوخەنرانی پڕ هەرا و هوریای نتانیاهوو لە کۆنگرەی ئامریکا و دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ئەگەری رێكهوتنی ئەتۆمی، سەفەری بە پەلەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ رەواندنەوەی نیگەرانیەکانیان لەم پێوەندیەدا، نامەی ٤٧ سێناتۆری کۆماریخوازی ئامریکایی بۆ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە داهاتوی ناروونی ئەم رێكهوتنه، هەموو ئەم فاکتانە لە هەمانحاڵدا کە نیشانەی نزیک بوونەوە لە رێكهوتنێكی گشتین، دەرخەری ئەم راستیەشن کە سەرجەم ئەو هێزانەی کە لەژێر ئاڵای ئامریکادا لە کۆدەنگیەکدا لەدژی بەرنامە ئەتۆمیەکانی کۆماری ئیسلامی یەکیان گرتووە لە رەوتی بەرەوپێش چوونی وتووێژەکان نیگەرانن.سەرەڕای بەرەو ێش چوون لە رەوتی وتووێژی ئەتۆمیدا و سازشی بەم زوانەی رژیمی ئیسلامی لەگەڵ ئامریکا و باقی هێزە رۆژئاواییەکان و لاچوونی گەمارۆکان، بە لەبەرچاو گرتنی ماهیەتی قەیرانی ئابووری سەرمایەداری ئێران، کرانەوەیەک لە ژیانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێراندا بەدی نایەت. سیاسەتی نیئۆلیبراڵی و درێژماوەی ئابووری دەوڵەتی رۆحانی و ههڵوێستهكانی دەوڵەت لە بەرخورد بە مەسەلەی دیاریکردنی حەقدەستەکان تا ئاستێک ئەم راستیە ئاشکرا دەکات.ەگەڵ ئەمانەشدا رێكهوتن لە وتووێژەکاندا سەبارەت بە قەیرانی هەستەیی، ئاسەواری دهروونی تەحریمەکان بەسەر ژیانی خەڵکەوە کەم دەکاتەوە. لە هەمانحاڵدا شگردی بوونی تەحریم و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ رۆژئاوا و کردنە بیانووی بۆ پشت گوێ خستنی داواکاریەکانی خەڵک لە دەست رژیم دەردێنێ. ئیمکاناتی کۆماری ئیسلامی بۆ دروست کردنی قەیران لە دەرەوەی سنورەکان و ئەمنیەتی کردنی کەش و هەوای کۆمەڵگە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دوژمنی دەرەکیدا بەرتەسک تر دەکاتەوە. ئاستی تەوەقوع و چاوەڕوانیەکانی کرێکاران و خەڵک دەباتەسەرێ و پەرە سەندنی خەباتی کرێکاری و جەماوەری دەکاتە خاوەنی ئاسۆیهكی روونتر و هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزووتنەوەی کرێکاری دەرفەتی تازەی بۆ پەرەدان بە بزوتنەوەیەکی موتالباتی بەهێز بەدەست دێنن.