رۆژی چوار شەممە ٥ی مانگی ڕەزبەر هەواڵنێریی ئیلنا ڕایگەیاند کە شارەداری تاران بڕی ٤٠ ملیۆن تمەنی وەک هەزینەی “ستادی ئەڕبەعین” وەئەستۆ گرتوە. حەسەن ڕەسوڵی ئەندامی شوڕای شاری تاران وتویەتی کە “ساڵی ڕابردوش هەزینەی ستادی ئەڕبەعین ٤٠ ملیۆن بووە. سەرچاوە هەواڵیهكان هەروەها باسی لە ڕاکێشانی شوعبەی ئاو، بەرق و گازی بە خۆڕایی بۆ مزگەوتەکان، حسەینیە و ناوەندەکانی کۆبونەوەی هەیئەتە عەزادارییەکان لە موحەڕەمدا کردووە. لە لایەکی دیکەوە مستەفا خورسەندی سەرۆکی “کانونی مەداحانی وڵات” ڕایگەیاند کە ٥٦ هەزار و ٤٣٢ مەداحی پیاو لە وڵاتدا بوونیان هەیە کە بەهەر کامەیان بڕی یەک ملیۆن تمەن پەرداخت ئەکرێت.
ئەگەرچی مەعمولەن دەوڵەت خۆی لە ئاشکرا کردنی بودجەی ناوەندە مەزهەبیەکان بۆ مەراسمە جۆراوجۆرەکانی و موحەڕەم و باقی بۆنە مەزهەبیەکان لە وڵاتدا ئەدزێتەوە، بەڵام هەر لەم چەند قەڵەم هەزینەدا دەکرێ نەتیجە وەرگری کە کۆماری ئیسلامی چ بووجەیەکی کەڵان لە باقی شار و شارە گەورەکان و دێهاتەکانی ئێراندا سەرفی پەرە پێدان بە جەهل و خورافە و فریوی خهڵك دەکات. پێویسته ئاماژه بكرێ کە ڕژیم بۆ ئەنجامدانی ئەم مەراسمانە تەنانەت لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دیکەشدا گەلێک بودجەی کەڵان لە گیرفانی خەڵکی ئێڕان یان له سفهری بێ ڕهونهقی ئهوان پەرداخت دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا شوڕای شاری تاران ئیئجازەی داوە کە پێنج میلیارد تمەنی دیكهش بۆ بەڕێوەچوونی مەراسمی ئەڕبەعین لە کەربەلا تەرخان بکرێت.
بەڵام ئەو هەزینانەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ تەبلیغات له ڕێگای سەدان ناوەندی مەزهەبی سهرفی دهكات گەلێک زیاترن لەو ڕەقەمانە. پێشتر جێگری سازمانی بەرنامە و بوجەی دەوڵەت ئیعتیرافی کردبوو کە “هەڵبەت کەسێک لەگەڵ تەرخان کرانی ئەم بودجانەدا دژایەتی نییە. دەوڵەت ساڵانە لانیکەم ٣٠٠ میلیارد تمەنیش ڕاستەخۆ بۆ مزگەوتەکان و شوێنە به ناو پیرۆزکانیان تەرخان دەکات. “ئەو، بە شانازیەوە دەڵیت کە “یارمەتیە ڕاستەوخۆکانی دەوڵەت بە حەوزە دینیەکان و تهبلیغاتی مهزههبی بەردەوام لە حاڵی زیاد بوون دایە و ئەم یارمەتیانە لە ساڵی ٨٣دا کە نزیکەی ٨٣ میلیارد تمەن بوو، ئێستا بەرز بۆتەوە بۆ ٥ هەزار و ٥٠٠ میلیارد تمەن.”
بەشێک لەم بڕە پارەیە سەرفی پرۆژەکانی وەک دروست کردنی مزگەتەکان و نوێژخانەکان، تەلاکاری زەریح و گونبەدەکان و مەقبەرەی ئیمامەکانی شیعە، نۆژەن کردنەوەی ئەم شوێنانە لە سوریە، عێڕاق، یەمەن، لوبنان و ئەو شوێنانەی دیکە دەکرێت کە بە هۆی شەڕەوە کاول دەبن. کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکدا ئەم پرۆژانە بەڕێوەدەبات کە لە ئێران گەلێک لە پرۆژە خزمهت گوزارییهكان دەوڵەت نیوەکارە ڕاگیراون. بەشێکی دیکە لەم بودجانە سەرفی ئاموزشی خوێندنەوەی قورئان و ئەنجامدانی مۆسابەقاتی قاڕیان قورئان لە نێو خۆ و دەروەی وڵات، “حەقۆل تهولییه” و ” حەقۆل نێزاره” و حوقوق ” هەیئەت “ئومەناکانی” ئەماکن و هیتر دەکرێت. بەم مەبلەغانەوە دەبێ بودجەی کەڵانی دەم و دەزگای ڕێبەریی و ناوەندە جۆراوجۆرە کۆنەپەرستەکانی رۆحانیەت و حەوزەکانی عیلمیەشی زیاد بکرێت. ئەو یارمەتیە میلیارد دۆلاریانەی بە سازمان و ڕەوتە ئیسلامیەکان لە وڵاتانی دیکەدا بۆ بهرژهوهندییهكانی كۆماری ئیسلامی له ناوچهكه دەکرێن خۆیان لیستی بوجەی جیاوازیان هەیە. خاڵی جێگای ئاماژەی دیکە ئەوەیە کە بە لەبەرچاو گرتنی پێکهاتەی گەندەڵی ئیداری کۆماری ئیسلامی و نەبوونی حیسابڕەسی و چاودێری بەسەر ئەم هەزینانەدا، بەشێکی بەرچاو لەم پارەیە لە لایەن بەرپرسانی حکومەتیەوە ئەدزرێت و بە شێوەیەکی دیکە بە هەدەر دەچێت.
ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک ئەم بڕە پارە زۆرە لە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە حاڵیکدا خەرجی پاراستن، دروست کردن، نۆژەن کردنەوە و ڕازاندنەوە و چراخان کردنی شوێن و مەقبەرەی ئیمامەکان و پەرەدان بە فەرهەنگی کۆنەپەرستانە و پەڕتوکای دەکات کە لە ئێرانی ژێر حاکمیەتیدا یازدە ملیۆن لە دانیشتوانی ئێران لە پەڕاوێزی شارەکاندا بەبێ ئاو و بەرق و خزمەتگوازری کۆمەڵایەتی دەژین. کرێکاران بۆ وەرگرتنی حقوقی چوار جار لەژێر هێڵی هەژاریاندا دەبێ هەموو رۆژێک دەست بدەنە ناڕەزایەتی و مانگرتن. بە ئیعتیڕافی ناوەندەکانی ئاماری ڕژیم زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس لە خەڵک لە زومرەی خێڵی بێکارانی وڵاتن، كه چی ئاماره واقعیهكان زۆر لهوه زیاتره. لەژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامی سەرمایەدا، لەشفرۆشی و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە بۆ تێر کردنی سک بۆتە بابەتێکی باو. لە دۆزەخێکدا کە کۆماری ئیسلامی بۆ منداڵانی دروست کردووە زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵ بە جێگای یاری کردن و پەروەردە کردنی جەستە و رۆحیان و بە جێگای ئاموزش و خوێندنی زانست و زانیاری، رۆژانە بۆ یارمەتیدانی بژیوی بنەماڵەکانیان لە شەقامی شارەکاندا خەریکی کارن و جەستە و دەروونیان دەتاوێتەوە. هەزاران کەس خواردنی رۆژانەیان لە سەتڵی زبڵەکان دەردێنن.
دەیان میلیارد دۆلار کە ئەم ڕژیمە سەرفی پەرەدان بە دەزگاکانی بڵاو کەرەوەی فەرهەنگی جەهل و خورافەی دەکات، سەدان میلیارد دۆلار کە بۆ درێژەدان بە حکومەتی نێکبەت باری سەرفی بەڕێوەبردنی دەم و دەزگا نیزامی و ئەمنیەتیەکانی دەکات بۆ سەرکوت کردنی خەڵک، بە هاسانی بەشی چارەسەر کردنی گرفتە کۆمەڵایەتیەکان و دابین بوونی ژیانێکی شایستەی ئینسان بۆ هەموو خەڵکی ئێڕان دەکات. بەڵام بەرهەمی هەوڵە فەرهەنگیەکانی ڕژیمی ئیسلامی و هەزینە سەرسوڕ هێنەرەکانی تا ئێستا هیچ شتێک نەبووە بێجگە لە پەرەدان بە ئەخلاق و فەرهەنگی گەنیوی مشەخۆری، ناداهێنەرانە و کۆنەپەرستانە کە بۆتە هۆی زیاتر نیهادینە بوونی گەندەڵی و دزی لەنێو کاربەدەستان و سەرجەم سیستمی حکومەتیدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی ٣٧ ساڵەی ڕژیمی ئیسلامی بە سەرف کردنی گشت ئەم پارە زۆرانەش نەیتوانیوە کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێران فریو بدات. سەرانی ڕژیم گەلێک جار دانیان بەوەدا ناوە کە کۆمەڵگای ئێران لە دین ڕادەکات و خەڵک لە ڕژیم بێزارن.
ئەم ڕژیمە بە هیچ شێوەیەک شیاوی ئیسلاح کردن نییە و دەبێ بە گشتی ئاوەژوو بکرێتەوە. ئەوە ڕێسالەتی چینی کرێکارە کە لە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیدا و بە شێوەی شۆڕشگێڕانە و لە بناغەوە ڕژیمی جەهل و خورافەی ئیسلامی بروخێنن و بە دامەزراندنی حاکمیەتێکی شوڕایی دەستی دین بە گشتی لە تاڵان کردن و بە هەدەر دانی سەروەت و سامانێک بەرهەمیهێناوە و مڵکی کۆمکەڵگایە، کورت بکاتەوە. خەباتی رۆژانەی کرێکاران و باقی جەماوەری چەوساوە لە ئێران، ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک لەدژی دیكتاتۆڕی و خەفەقان و بێ مافی، تەحەمولی زیندان و ئەشکەنجەدانیان و هەوڵدان بۆ تەشەکول و ڕێکخراو بوونیان بەشێک لە مەسیرێکە کە بۆ دامەزراندنی وەها حاکمیەتێک، دەپێورێت.