سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نزیک ئاوایی “دزڵی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، بۆسەیان بۆ کاسبکاران دانا و دوای تەقە کردنێکی زۆر دەستیان گرت بە سەر ئاژەڵەکانیان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و کاسبکارانه خەڵکی ئاوایی “وەیسە”ی سەر بە شاری مەریوان بوون کە نزیک بە ۵۰ سەر ئاژەڵیان پێبوە. جێی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان كاسبكاران و كۆڵبه‌ران ده‌كاته ئامانجی ده‌سترێژی گولله و وێڕای كوشتن و بریندار كردنیان، ماڵه‌كانیان زه‌وت ده‌كات.
