قەرارە لە رۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگی خاکەلێوە بەرابەر بە ٤ ی ئاوریل ەوە بهشێك لەو پەنابەرانەی کە خۆیان گەیاندۆتە خاکی یۆنان بگەڕیندرێنەوە بۆ تورکیە. یەکێتی ئوروپا لەگەڵ تورکیە رێككهوتۆه كه لە رۆژی دووشەممەوە سەرجەم ئەو پەنابەرانەی کە خۆیان گەیاندۆتە وڵاتی یۆنان و داوای پەنابەرێتیان نەکردوە بگێڕنەوە بۆ تورکیە. ههڵبهت پهنابهران دهزانن كه ئهگهریش داوای پهنابهری له دهوڵهتی یونان بكهن له ههمان كاتدا كه ژیانێكی دژوار، له كهمپهكانی دورگه دور كهوتۆكانی یونان چاوهروانیان دهكات، ههمان كاتدا كه ئهگهری قهبوڵ كردنی كهیسهكانیان زۆر كهمه، بۆ ههمیشه و به پێی یاسای یهكێتیی ئوروپا، له وهرگرتنی مافی پهنابهری له ههموو وڵاتانی ئورۆپایی بێ بهش دهبن. هەواڵنێری ئاتێن لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە گێڕانەوەی ئەو بەنابەرانە بە دوو کەشتی مسافیر هەڵگری تورکیە کە هێزە سنوریەکانی یەکێتی ئوروپا لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتەیان بەکرێ گرتوە، دەست پێدەکات. قەرارە ئەم کەشتیانە پەنابەرەکان لە جەزیرەی لسبوسەوە بەرەو لێوارەی ” دیکیلی” لە تورکیە بگوازنەوە. لە پێوەند لەگەڵ بە کردەوە دەرهاتنی معامەلەی نێوان یەکێتی ئوروپا و تورکیە، وەزیری نێوخۆی ئاڵمان بە خۆشبینیەوە باس لە کۆتایی هاتنی قەیرانی پەنابەری لە ئەروپا دەکات.ئەو لەم پێوەندیەدا دەڵێت کە لە مانگی مارسی ئەمسالدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە رۆژانە لە خاکی ئوتریشەوە هاتونەتە نێو خاکی ئاڵمانەوە، ١٤٠ کەس بووە. ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ هاتنی رۆژانەی پەنابەران لە مانگی ژانویە کە ٢ هەزار کەس و له مانگی فێوریهدا ١٣٣٠ کەس بووە کەم بوونەوەیەکی بەرچاوی پێوە دیارە. بەم حاڵەوە ناوبراو وتویەتی کە نیگەرانی دروست بوونی مەسیری تازەی ترە کە پەنابەران بۆ گەیاندنی خۆیان بە ئوروپا کەڵکیان لێوەربگرن.
بەڵام یەکێتی ئوروپا هێشتا ناتوانێ سەبارەت بەو پەنابەرانەی کە لە باکوری ئافریقاوە خۆیان دەگەیەننە دوڕگەکانی ئیتالیا، ڕێگا چارەیەک بدۆزێتەوە. وا پێ دهچێت کە یەکێتی ئوروپا لە هەوڵدا بێت بۆ بەستنی قەراردادێکی هاوشێوە لەگەڵ دەوڵەتانی باکوری ئافریقا بۆ گێڕانەوەی پەنابەران. لەم پێوەندەدا وەزیری نێوخۆی ئاڵمان دامەزراندنی ناوەندێکی بۆ پەنابەران لە باکوری ئافریقا بە ئەگەرێکی عەمەلی و نزیک زانی. دەوڵەتی تورکیە ئامادەیە لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەدا، بەربە شەپۆلی پەنابەران بگرێت و ئەو پەنابەرانەش کە لە وڵاتانی ئوروپاییەوە دەگێڕدرێنەوە، لەو ئۆردگایانەدا کە بەم مەبەسەتە دەروست دەکرێن، نیشتەجێ بکات. بەڵام لایەنی شەرمئاوەر تری ئەو تەوافوقەی کە لەنێوان یەکێتی ئوروپا و دەوڵەتی تورکیەدا سەبارەت بە گیڕانەوەی پەنابەران بەدیهاتوە، بێدەنگیەکە کە لە بەرانبەردا یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە کوشتاری خەڵکی کورد و ئازادیە دیموکراتیکەکان لە تورکیە گرتویەتە پێش.
لە ئێستاوە ئاشکرایە کە چ بارودۆخێکی دژوار لە توركییه له رووی بەڕێچون و سەرپەناوە لە چاوەڕوانی ئەو پەنابەرانەدا دەبێت. کەمتر پەنابەرێک کە لە مەسیری تورکیەوە تێپەڕیبێت هەیە کە بەدەست کرداری دژی ئینسانی پۆلیسی تورکیەوە خاوەنی بیرەوەریەکی تاڵ نەبێت. تەحقیر و سوکایەتی و لێدان و ئازاردان لە بەرانبەر بچوک ترین ناڕەزایەتیدا، توشی برسیەتی بوون، بێبەش بوون لە کەمترین ئیمکاناتی پزشكی و دهرمانی، نهبوونی كهمترین ئیمكانات بۆ ئاگاداری کردن لە منداڵان، ئهمه ڕواڵەتی ڕاستەقینەی کەمپەکانی پەنابەرانی سوری و غەیرە سوریە لە تورکیەیه. ئەو دەوڵەتە ئوروپاییانەی کە بەمجۆرە پەنابەرکان دەگێڕنەوە بۆ تورکیە و بەم شێوەیە خەریکی ئامادەکاری بەرگرتن لە هاتنی پەنابەرانن لە باکوری ئافریقاوە، سەبەبکاری کارەساتێکن کە، رۆژههڵاتی ناوهراست و قارهی ئهفریقا له ئارادایە. ئەوان سەبەبکاری بارودۆخێکن کە تێیدا بەملیۆن ئینسان لە گەڕان بەشوێن مەکان و شوێنێکی ئەمندا بۆ بە زیندوو مانەوە ناچار دەبن خۆیان بە شەپۆلی دەریاکان بسپێرن. ئهوان سەببەکاری هەژاری و برسیەتی و بێکاری و دواکەوتویین لە ناوچە بێبەشەکانی دنیادا. ئیستعمارگەرانی ئوروپایی تا توانیویانە سەروەتی سروشتی ئافریقایان تاڵان کردوە و لە دوای خۆیان بە دەیان ئاسیبی پر ئازاری کۆمەڵایەتی و ناکۆکی قەومی و قەبیلەیی و مەزهەبیان بەجێهێشتوە. تا توانیویانە لە بەرهەمی کاری هەرزانی ئەوان لە وڵاتانی ئوروپاییدا سەروەت و سەرمایەیان کەڵەکە کردوە و ئێستاش لێشاوی سەروەتی خەڵکی ئەم قاڕەیە بهردهوام بەرەو ئوروپا لە ڕێدایە، بەڵام ئهو دهوڵهتانه لە بەرانبەر بارودۆخێکی فەلاکەتباردا کە بەسەر ژیانی ئەم خەڵکەیاندا سەپاندوە، هیچ بەرپرسیاریەتیەک قەبوڵ ناکەن.
ئەم ئینسانانەی کە رۆژانە هەواڵی قوربانی بوونی ژمارەیەکیان دەبیستین، ئەگەر لە وڵاتانی خۆیان کاریان هەبوایە، ئاسۆیەکی روونیان بۆ داهاتوو لەبەردەمدا بوایە، ئەگەر گوشارەکانی پۆلیسی سیاسی گیان و ئەمنیەتیانی نەخستایەتە مەترسیەوە، ئەگەر کارەساتی شەڕە داسەپاوەکانیان بەسەردا نەهاتایە، بۆچی بەم شێوەیە گیان و ژیانی خۆیان ئەدایە دەست گێژاوەکان؟ بۆچی بەم شێوەیە سوکایەتی رۆژانەیان لە لایەن ڕەگەز پەرستەکان و دەوڵەتانی پشتیوانیانەوە لە ئوروپا و ئوسترالیا و ئامریکا تەحەمول دەکرد؟
ئەم پەنابەرانە مافی خۆیانە لە وڵاتی خۆیاندا خاوەنی ئەمنیەت و ڕێفاه و ئازادی بن، له ههمان كاتدا مافی خۆیانە کاتێکیش کە روو دەکەنە وڵاتێکی تر بە ڕێزەوە و لەگەڵیان وەک هاووڵاتیێكی کە خاوەنی مافێکی یەکسانە لهگهڵ دانیشتوانی ئهو وڵاته، هەڵسوکەوت بکرێت نەک ئەوەی کە ژیانیان بە بارمتە بگرن و لەسەر مافە ئینسانیەکانیان لەگەڵ دەوڵەتێکی شۆوینیست و جەنایەتکاری وەک ڕژیمی تورکیە بە سات وسەودا و بكهن.