کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەست پێکردنی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی لەدژی ئیجلاسی سەرانی وڵاتانی گرووپی جی٢٠

ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ڕۆژی ١٣ ی مانگی پوشپەڕی وەک ڕۆژی خەبات لەگەڵ ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندوە. بەم بۆنەیەوە دوێنێ چەندین نمایشی تەبلیغاتییان لە تاران و هێندێک لە شارەکان ئیجرا کرد. لە کۆبوونەوەی تاراندا وەزیری نێوخۆ باسی لە چالاکییە بەرچاوەکانی دەوڵەتی یازدەهەم کرد لە بواری خەبات لەدژی ماددەی مۆخه‌ددێردا دەستی کرد بە دانی ئاماری درۆینە لەم بارەیەوە. لاریجانی سەرۆکی مەجلیس لە حاڵێکدا کە حکومەتەکەی تەنانەت ڕۆژی جیهانی خەبات لەگەڵ ماددەی هۆشبەری گۆڕیوە، گلەیی لە بە قەولی ئەو سه‌رنج نه‌دانی کۆمەڵگای جیهانی بە پەرەسەندنی بەرهەمهاتن و قاچاغی ماددەی هۆشبەر کرد و بە ڕووهه‌ڵماڵاوی تەواوەوە ئیدیعای کرد کە گۆیا کۆماری ئیسلامی لە سەروی ئەو وڵاتانەدایە کە بەرەنگاری ئەم دیاردەیە بوونەتەوە وتی:” قەرار نییە ئێران، هەموو خەم و خەیاڵی خۆی بە لەبەین بردنی ماددەی هۆشبەرەوە ته‌رخان بکات، بەڵکوو دەبێ لە ئاستی نێونەتەوەییشدا یارمەتی جیددی بکرێت. گەلێک وتووێژی دیپلۆماتیک ئەنجام دراوە؛ بەڵام بەکردەوەش، عەزمی نێو نەتەوەیی نەبیدراوە”. لەم کۆبوونەوەیەدا فیلمێکی نمایشی لە مەڕاسمی سوتاندنی بڕێک ماددەی هۆشبەر نیشاندرا. 165

بەڵام بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە نمایشە گاڵتەجاڕانە کەس فریو نادات. گیرۆدە بوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا لەوپەڕی خۆیدایە. ئەم ڕاستییە هەموو کەس دەیزانێت و بە ڕوونی دەبیندرێت. بەڵام ئامارەکان، وێنایەکی ئازاردەر تر لەم ڕاستیە تاڵە پیشان دەدەن. ئەو ئامارانەی کە جار و بارە لە زمان بەرپرسێکی حکومەتییەوە دەبیسترێت ژمارەی گیرۆدەبوانی وڵات بە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس و ئامارە ناڕەسمییەکانیش ئەم ڕەقەمە بە زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس بەراورد دەکەن. ئەگەر مامناوەندی ئەندامانی بنەماڵەیەکی ئێرانی بە پێنج کەس لە نەزەر بگرین بەم جۆرە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن لە جەمعیەتی وڵات دەرگیری گرفتی ئیعتیاد و ئاسەوارەکانی لە بنەماڵە و کۆمەڵگادان. بەپێی ئەم ئامارانە نە تەنیا ژمارەی سەرجەم گیرۆدەبوان زیادی کردووە، بەڵکوو تەمەنی گیرۆدە بوونیش لەنێو تازەلاوان و لاواندا زۆر دابەزیوە و گەیشتۆتە ژێر تەمەنی ١٤ ساڵی. بەپێی ئەم ئامارانە ڕۆژانە نزیک بە ٥٠٠ کەس بە ژمارەی سەرجەم گیرۆدە بوانەوە زیاد دەبێت و ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ تۆن ماددەی هۆشبەر لە ئاستی وڵاتدا مەسرەف دەبێت.

بینینی ڕۆژانە و دانپێدنانی خودی کاربەدەستانی حکومەتی دەرخەری ئەو ڕاستییه‌ن کە له‌ئاستی پەرەگرتن و زیادبوونی ئیعتیاد لە قوڵایی کۆمەڵگادا هیچ بەرستێک بوونی نییە و لە هەموو جێگایەک ئەم دەستکەوتە ماڵوێرانكه‌ره‌ی سەرمایە دەبیندرێت، لە قوتابخانەکان، لە زانکۆکان و کارخانەکان، لە ئیدارە، لە دیهات و کێڵگەکاندا.

لە بواری مه‌ترسیدا لە ئێران دابەزینی تەمەنی گیرۆدە بوونە. سەرچاوەکانی پێوه‌نیدار به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر لەنێو خۆی وڵاتدا بەم دواییانە ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردۆتەوە کە تەمەنی گیرۆدە بوون لە ئێران دابەزیوە بۆ تەمەنی ١٣ ساڵ و نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە گیرۆدەبوان بە مادەی هۆشبەر لەژێر تەمنی ١٩ ساڵیدان. خەڵک سەبارەت بە پەرەگرتنی ئاستی گیرۆدە بوون لەنێو لاواندا زۆر نیگەرانن. بابەتێکی هۆشداری دەری دیكه‌ چوونی کەسانی بێ هیوا و بێ داهاتووە، به‌ تایبەت لاوان، بەرەو مادەی هۆشبەری سەنعەتی وەک شیشەیه‌. شیشە مادەیەکی هۆشبەری شیمیایی مەترسیدارە کە لە ناوخۆی ئێراندا بەرهەمدێت. کارگاکانی بەرهەمهێنانی شیشە، نەتەنیا ئەم مادەیە لە ڕێگایەکی تا ڕادەیەکی هەرزانەوە بۆ مەسرەفی نیوخۆی وڵات بەرهەمدێنن، بەڵکوو بەرەو دەرەوەیش هەناردەی دەکەن. خاوەنانی ئەم کارگایانە لە لایەن دەسەلاتدارانەوە پشتیوانی دەکرێن. ئەوان بە دانی ڕشوەی کەڵان، توجاڕەتی جەنایەتکارانەی خۆیان بەبێ هیچ کۆسپێک ئەنجام ئەدەن. شارەزایانی ئەم بوارە سەبارەت بە ئاسەوارەکانی مادەی هۆشبەری شیشە دەڵێن:” دوای چەند جار بەکارهێنانی شیشە کەسی بەکارهێنەر تووشی گوشارێکی زۆری ڕەوانی چاره‌ هه‌ڵنه‌گر دەبێت کە تەنیا لە ڕێگای مەسرەفی ئەم مادەیەوە دەکرێ ئەم گوشارانە تا ڕادەیەک هێور بکرێنەوە، لەوە بەدواوە ئیتر تێپەڕ کردنی هەر چرکەیەک لە ژیان بەبێ مەسرەفی شیشە بۆ کەسی گیرۆدە بوو کابووسێکی گەورەیە بەبێ بەکارهێنانی تەنانەت نایەوێ قسەش بکات، نایەوێ بە ڕێدا بڕوات، نایەوێ بخەوێ و تەنانەت نایەوێ بژیت. کەوایە ناچارە مەسرەف بکات و هەرچی کاتیش تێپەڕ ئەبێت تەحەمولی ئەو لە بەرانبەر مادەکەدا زیاتر دەبێت و بە ناچاری دەبێ زیاتر مەسرەف بکات و هەرچی مەسرەفیش زیاتر بێت کاتی لەنێو چوونی کۆتایی بەکارهێنەر نزیکتر دەکاتەوە.”

خەڵک باش دەزانن سه‌رچاوه‌ و سه‌به‌بكاری سەرەکی بەرهەمهێنان و بڵاو کەردنه‌وه‌ی مادەی هۆشبەر کێن و سەوداگەرانی مەرگ لەکوێ دانیشتوون. هەموان دەزانن کە سەرە داوی ئەم سەنعەت و توجارەتە گەورەیە بە کوێوە گرێدراوە و چلۆن فەرماندە باڵا نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرانی حکومەتی و چەقۆ کێشانی لیباس شەخسی کە لە خزمەت ڕژیمدان، لە تۆڕ و شەبەکەیەکی مافیایی بەرهەمهێنان، بڵاو کردنەوە و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر لەنێوخۆ و هه‌ناردە کردنی بۆ دەرەوەدا تێکتەنراوە و چلۆن شەبەکەیەک لە تەبهکارانی حیرفەیی، هەر ئەوانەی کە تیمی عەمەلیاتی لەدژی قاچاغچیانی غەیرە خودی مادەی هۆشبەر فەرماندەهی دەکەن، هەر ئەوانەی کە موجریانی ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەرن و سەرجەم سەران و مودیرانی بونیادە ڕەنگا و ڕەنگەکان، لەم تۆڕە مافیاییانەدا ڕیکخراون تا ئەم کاڵا ماڵوێرانکەرە پڕقازانجە بخەنە گەڕ و لەو ڕێگایەوە ئیرادە و شور و شعوری لاوان بسوتێنن.