بە وتەی وەزارەتی توندروستی ئێران، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢ هەزار و ١٥٠ پەرەستار لە ئێران، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان لە ئێران و هەروەها بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی هەڵاوسان، کۆمەڵێکی زۆر لە پیشەکان بە گشتی داخراون و هەروەها خەڵک تووشی قەیرانێکی زۆر گەورەی ئابووری بوونەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢ هەزار و ١٥٠ پەرەستار لە شارە جیاوازەکان بە هۆی سەختی کارەکانیان، لەسەروەبوونی ساعاتی کار و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان، ناچار بە وازهێنان لە پیشەکانیان بوون و کۆمەڵێکی زۆریان كۆچیان بۆ وڵاتانی دەرهوە کردووە.
