ئاخیزی شکۆداری ئەم دواییە کە خریکە پێدەنێتە قۆناغی شۆڕشگێڕانەوە رۆژ لەگەڵ رۆژ ئاڵوگۆڕێکی نوێ ئەزمون دەکات. بە پێی ڕاپۆرتی شوڕای ڕیکخستنی مانگرتنی کرێکارانی پەیمانی نەوت رۆژی دووشەممە ١٨ ی مانگ کرێکارانی پڕۆژەیی لە پێتروشیمیەکانی کنگان و بوشەهر( سایتی یەک) وەک ڕاگەیاندنی پێشویان و بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتیەکی بەرین کە ئێستا لە ئارادایە ئاکسیۆنەکانی ناڕەزایەتی خۆیان دەستپیکرد. لەم رۆژانەدا کۆمەڵێک وێنە و ویدۆ لە ڕاگەیەنەرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بوونەوە کە دەرخەری ناڕەزایەتی کرێکارانن. لە یەکێک لەم ویدۆیانەدا گوروپێک لە کرێکارانی پیتڕوشیمی بوشەهر( سایتی یەک) دەبیندرێن کە بە سەروچاوی داپۆشراوەوە لەبەردەم بینای شوێنی کارەکەیان کۆبوونەتەوە و دروشمی” مردن بۆ دیکتاتۆڕ” ئەڵێنەوە.
شوڕای ڕێکخستن هەروەها ڕایگەیاند لە هەمان ڕۆژی دووشەممە کرێکارانی فازەکانی ٢و ١٤ ی عەسەلویە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ئەم دواییە دەستیاندوەتە مانگرتن. لە ویدۆیەکدا، ژمارەیەک لە کرێکارەکان، دەبیندرێن کە وێڕای دەست لەکار کێشانەوە، ئوتوبانی هەڵکەوتو لە سی ڕێیانی عەسەلویەیان داخستوە. ئەم کرێکارانە بە دانی دروشمی” مردن بۆ دیکتاتۆڕ” و ” ئێمە هەموو پێکەوەین” لە حەوسەی کارخانەکەیاندا دەستیاندایە ڕێپێوان. بە پێی گوزارشی سنەدیکای کرێکارانی حەوت تەپە چەند کەس لە کرێکارانی مانگرتو لە عەسەلویە گیراون.
تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە زیاتر لە ٤ هەزار کرێکاری پەیمانی پیشەسازی نەوت لە سایتەکانی پیتڕوشیمی بوشەهر، بورزییە، دەماوەند، و هەنگام لە عەسەلویە، پیتڕوپاڵاوگەی کنگان، فازی دووی پالاوگەی ئابادان و کرێکارانی چەند شیرکەتی دیکە، لەوانە مەخزەنە سەوزەکان لە نزیک بوشەهر لە بەیانی رۆژی دوو شەممەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و کۆبوونەوە.
شوڕای ناڕەزایەتیەکان بە گشت هاوکارانی خۆیان ڕاگەیاندوە بە ڕەسمی، پەیمانی و قەرار دادیەوە لە گشت پڕۆژەکانی نەوت و گاز و پێتڕوشیمی، لە سەرجەم پاڵاوگەکانی پێتڕوشیمی، لە سەکۆکانی نەوت هەروەها هاوکارانی حەفاری، کە وا ئیستا کاتی ئەوەیە تا بە شێوەیەکی بەرین دەست بدەنە ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری و کەمەرشکێن. شوڕای ڕێکخستن لە کۆتاییدا نووسیویەتی:
” ئەمە سەرەتای ڕیگایە و ئێمە شانبە شانی سەرجەم خەڵکی ئێران هەموو رۆژێ دەرێژە بە ناڕەزایەتیەکانمان ئەدەین”.
سەندیکای حەوت تەپەش رۆژی دووشەممە ١٨ ی مانگی ڕەزبەر ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاخرین هەڵوێست و پێشنیاری خۆیان سەبارەت بە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە. لە بەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتوە:
” لە بارۆدۆخێکدا کە خوێنی مناڵەکانمان سەنگ فەڕشی شەقامەکانی سوور کردوە، دەستپێکی مانگرتنی کرێکاران لە بەشە جۆراوجۆرەکانی نەوت و گاز و پیتڕوشیمی، هیوا و گیانێکی تازەی هێناوەتەبەر جەستەی ئەم خەبات و تێکۆشانە”.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیانیەدا هاتوە:
” سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە لە لایەن خۆیەوە پیرۆزبایی لە مانگرتنی کرێکارانی بەشە جۆراو جۆرەکانی نەوت و پێتروشیمی، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی سەرشەقام دەکات.
منداڵ و خوشک و براکانمان ئەم چاوەڕوانیەیان لە ئێمە هەیە کە ئیتر دەبێ بەشەکانی کار و بەرهەمهێنان بە مانگرتنی سەرتاسەریەوە پەیوەست بن لەبەر ئەوەی ڕزگار بوون لە ستەم و چەوسانەوە، لە هەڵاواردن و نایەکسانیەکان بە یەکێتی و هاوپشتی ئیمکان پەزیرە”.
بێجگە لە کرێکارانی لەسەرکار لە بەشێکی تری گرنگی پیشەسازی واتە نەوت و پێتڕوشیمی، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی گەڕەکە کرێکار نشینەکانی باشوری تارانیش بە پەیوەست بوون بە خەباتی ئازادی خوازانە و یەکاسانی تەڵەبانەی ئێستاوە، بزوتنەوەکەیون بردۆتە قۆناغێکی دیکەوە. نازی ئاباد، قلعەی حەسەن خان، پامنار، بازاڕ، سێ ڕێیانی فەلاح، خاک سفید، هاشمی، کوچە بڕلین، مەجیدیە، نیزام ئاباد، یافت ئاباد، شارەکی وەلیعەسەر، ئیمان زادە حەسەنیش لە زومڕەی ئەو ناوجە گرنگانەن کە بە بزوتنەوەکەوە پەیوەست بوون.
لە ئاکامی ئەم ئاڵوگۆڕانەدا، درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی لێبڕاوانەی سەرشەقامەکان، بەرینتر کردنەوەی ئاکسیۆنەکان و جوڵەی ناڕەزایەتی ئێرانیەکانی دەرەوەی وڵات و بەشێک لە شارۆمەندانی پێشڕەو لە وڵاتانی دنیادا هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵکی تێکۆشەر و دوژمنی بێڕەحم بە قازانجی خەباتکاران و ناڕازیان ئاڵوگۆڕی گرنگی بە خۆیەوە بینیوە. ئەم ڕەوتەش هیوا و هومێدی ئەوە بەهێز دەکات کە ئاخێزی ئەم دواییە لە پڕۆسەی کامڵ بوونیدا کۆماری ئیسلامی دەخاتە زبڵدانی مێژوەوە و ڕێگا بۆ بەدەسەڵات گەیشتنی خەڵک و شوڕاکان خۆش دەکات.