شەوی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی ئەمریکا و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، لە کەنداوی فارس و دەریای عومان چەندین پێگەی ڕژیم بە چڕی بوردومان کراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە قشم، بەندەر عەباس، میناب، جاسک، سیریک و چەندین ناوچەی دیکە لە باشووری ئێران، کەنداوی فارس و دەریای عومان، پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کەشتییەکانی، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە بە توندی بە ئامانج گیراوە و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر گەورە بەر هێزەکانی ڕژیم کەوتووە. لە هەمان کاتدا “سێنتکام” ناوەندی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، بە چەندین موشەک هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکانیان، بەڵام هێرشەکان تێکشێکندراون و زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.
