بە پێی دوایین هەواڵەکان، خەڵکی ناڕازی دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، پاش بیستنی هەواڵی کوژرانی ڕیبەری دیکتاتۆری ڕژیم، شەقامەکانی شارەکانیان بە دەستەوە گرت.
بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەسمان گەیشتوون، خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی شاباد، دێهلۆران، تاران، مەشهەد، کەرەج، بەندەر عەباس، ئەهواز و چەندین شار و شارۆچکەی دیکەی ئێران و کوردستان، خەڵکی ستەملێکراو سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی کوژرانی “عەلی خامنەیی”، دەستیان بەسەر چەندین ناوەندی حکومیی، لەوانە فەرمانداری و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمدا گرت و هەروەها لە شاری دێولان، شەوی ڕابردوو بە گشتی شار لە دەستی خەڵکدا بوو و هێزە سەرکوتگەرەکان توانای کۆنترۆڵی جەماوەری خەڵکیان نەبوو.
