رۆژی شەممه ٢٢ی خاکەلێوە هەیئەتەکانی دانوستانکاری تاران و واشنگتۆن، بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قاڵیباف و جیدی ڤەنس، دوای جێگیر بوون لە ئیسلام ئاباد، گفتوگۆکانیان بە بەشداری بەرپرسانی پاکستان وەک ناوبژیوان، گفتوگۆکانیان دەستپێکرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیاکانی ئێرانەوە، بڵاو کراوەتەوە، هەیەتی ئێرانی لە کاتی دیداری سەر لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، مەرجە پێشەکییەکانی خۆی خستووەتە ڕوو، بۆ ئەوەی دوای شرۆڤەکردنیان، کات و وردەکارییەکانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیاری بکرێت. محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، هەروەها لە کاتی پێشوازیی بەیانی ڕۆژی شەممە لە جیدی ڤەنس، جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر یارمەتیدان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام و پایدار و کۆتایی هێنان بە ناكۆكی لەنێوان تاران و واشنگتۆن کردەوە. هەردوو هەیئەتەکانی ئێران و ئەمریکا دوای گەیشتنیان بە ئیسلام ئاباد، لەگەڵ عاصم منیر، فەرماندەی سپای پاکستان، دیدار و گفتوگۆیان کرد. چاوەڕوان دەکرێت، ئەگەر هەردوو لا بگەنە ڕێککەوتنی سەرەتایی، دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە بە فەرمی دەستپێبکەن، دانوستاندنێک کە پێناچێت لە یەک ڕۆژدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
