کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ

ڕۆژی ڕابردوو، شارەکانی سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، بە چەندین مووشەک و درۆنی ئینتحاری لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە بە ئامانج گیرا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕۆژی ڕابردوو چەندین شاری هەرێمی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە دڵەڕاوکییەکی زۆر لە ناو خەڵکدا درووست بووە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کۆمەڵێکی زۆر لە درۆنە ئینتحارییەکان لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندراون، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، چەندین ئامانج پێکراون و بووەتە هۆی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا. شایانی باسە کە بە هۆی بەردەوامی ئەم هێرشانە، لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خاکەلێوە بە فەرمی پشووی گشتی ڕاگەیندراوە و هێزەکان لە ئامادەباشیدان.