لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پێشەوا ئاقاپوور” هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی باوکی دەستبەسەر و هەروەها هێرش کراوەتە سەر ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی و باوکی بریندارە. هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “سوبحان عەزیزی” و “ئومێد خورشیدی” سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە ز لە مافی پەیوەندی گرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
