ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینەکانی ڕژیم دەستی پێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “سێنتکام” فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی دابین کردنی ئەمنیەتی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، ئۆپەراسیۆنی خاوێن کردنەوەی گەرووی هورمز لە مینەکانی ڕژیم، دەستی پێکردووە و ڕێککەوتن یان ڕێنەکەوتنیان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کارگەری لە سەر کردنەوەی ئەو گەرووە نییە. هەروەها بە پێی دوایین هەواڵەکان، ئەمریکا هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان، بەردەوام ژمارەی هێزەکانی لە ئاوەکانی کەنداو زۆرتر کردووەوە و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیک شوێنی ستراتێژیکی داوە
