ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، كه‌مپه‌ینی ڕاگەیاندنی “حاڵ وه‌ش” ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دەستدرێژی سێكسی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسەر ژنانی دەستبەسەرکراو لە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان بڵاو كرده‌وه.
“حاڵ وه‌ش” لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوەش کردووە کە بۆ یەکەمجار توانیویەتی لەگەڵ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی دا قسە بکات و لەم چاوپێکەوتنەدا قوربانیان پشتڕاستیان کردۆته‌وە کە لە کاتی لێپرسینەوە لە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “زاهێدان” لەلایەن بازجوهكانی ئەو ناوه‌نده ئەمنیەتهوە “دەستدرێژی سێکسی”یان کراوەتە سەر.