ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئیلهام قادری، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی قه‌زایی دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده مه‌ئمووری ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیلهام قادری و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گواستووه‌ته‌وه. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.