بە پێی هەواڵەکان، لە کاتی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر بینای دەنگ و ڕەنگی ڕژیم لە تاران، ژمارەیەک ڕۆژنامەوان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی وێنەی ئەو هێرشە بۆ ماوەی زیارتر لە ٤٨ کاتژمێر دەستبەسەر کران.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەوانانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بینای شووشەیی سەداو سیمای ڕژیم لە شاری تاران، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەوانان کە بۆ ڕووماڵیکردنی ئەو هێرشە ئەرکدار کرابوون، لە لایان ناوەندە ئەمنیەەکانەوە بە بێ ئەوەی کە تەنانەت وێنەیەکیش تۆمار بکەن، دەستبەسەر و پاش زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر ئازاد کران. ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردووتەوە کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا، چالاکی مەیدانی و ڕۆژنامەوانان ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی بوونەتەوە و هێزە ئەمنییەتییکانی ڕژیم ڕێگریان لە کارکردنی ڕاگەیاندنەکان کردووە.