کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر کردنی ٩ هاووڵاتی لە ورمێ

دەستبەسەر کردنی ٩ هاووڵاتی لە ورمێ

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ٩ هاووڵاتی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ٩ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد، محەممەد، بێهزاد، مۆحسن، ئێحسان، مێهران، فەرزاد و حەمید گوڵستانی، هەروەها فەرزاد، حەمید و شۆڕش مستەفازادە، خەڵکی گوندی نەجەوانی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی و لێدانەوە ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کردووە و ڕەوانەی گرتووخانەیەک لە شاری تاران کراون.