ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “ئەمیر سەیدی” و “فەرهاد ڕەنجبەر” تەمەن ٤٨ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “ئەمیر سەیدی” بۆ دووهەمین جار لە ماوەی یەک مانگدا دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایئەگوێزن. هەروەها “فەرهاد ڕنجبەر” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کەسە بە بێ بەلگەی قەزایی دەستبەسەر و سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکانیان لە سەر شوێنی ڕاگرتنیان، هێشتا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.