ڕاپۆرتهكان باس لەوە دەکەن کە بەشوێن هێرشی چەکدارانە بۆسەر مەڕاسمی ڕێژەی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەهواز، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ئەهواز، خوڕەمشار، سوسەنگرد و باقی شارەکانی ئوستانی خوزستان گیراون و بەرەو شوێنی نادیار براون. بهمجۆره ڕژیم فەزایەکی ئەمنیەتی توندی بەسەر هەموو شارەکانی خوزستاندا سەپاندوە. هەڵبەت گرتن و زیندانی کردنەکانی ئێستا و فەزای ئەمنیەتی پێكهاتوو لەم ئوستانە بە شوێن رووداوەکانی رۆژی شەممەدا بە تەواوی پێش بینی کراو بوو. بە پێشینەیەک لە کۆماری ئیسلامی کە هەموان لەگەڵی ئاشنان، ئەم ڕژیمە وەها دەرفەتێک بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئهو ئامانجانهی کە لە بارودۆخی ئاساییدا توانایی بە ئاکام گەیاندنیانی نییە، لەدەست نادات. زۆر جار بیندراوە کە خودی ڕژیم بە پیلان گێڕی جەنایەتکارانە، ئەم جۆرە دەرفەتانە دەخوڵقێنێ و دواتر بە باشی کەڵکی لێ وەردەگرێت. لەم روەوە ئەم جارەش گریمانەی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی خۆی بە شێوەیەک لە شێوەکان هۆکاری کوشتاری رۆژی شەممە لە جایگای ڕێژەی هێزە نیزامیەکانی بێت، زۆر دوور و نامەڕبووت نییە. چەند هۆکاری گرنگ ئەم ئەگەرە بەهێز دەکات.

یەکەم، لە ماوەی ئەم مانگانەی دواییدا ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی ئەهواز و شارەکانی دیکەی ئوستانی خوزستان دژبە سوکایەتی و تەوهینی نەتەوایەتی، ناڕەزایەتی بە بێ ئاوی و ڕژانی ئاوی پیس بۆ نێو تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شاریی، مانگرتن و ناڕەزایەتی بەرین و بەردەوامی کرێکارانی کارخانەکانی فولادی ئەهواز و نەیشەکەری حەوت تەپە و گهلێك نموونهی تر، ئەم ئوستانەی کردبوە کانونێکی پڕ لە جۆش و خورۆشی خەباتی کرێکاری و جەماوەری. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا نەیتوانیبوو کاردانەوەیەکی کاریگەر لەخۆی نیشان بدات. لە حاڵێکدا کە ئێستا و دوای ئەم رووداوانە دەبینین دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە فەزایەک کە بە بیانوی رووداوەکانی رۆژی شەممەوە پێكهاتووه، هەموو ئەوەی کە لە بارودۆخێکی ئاساییدا نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن، بەکردەوەیان دەردێنن. چۆن دەکرێ لە مەودایەکی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا، هەموو ئهو كهسانهی كه گۆیا پێوەندیان لەگەڵ ئەم رووداوەدا ههبووه بدۆزرێنەوە و بگیرێن. لە حاڵێکدا کە خودی ڕژیم دەڵێت هەر چوار کەسەکەی ئەندامی ئەو تیمەی کە عەمەلیاتەکەیان بەڕێوەبرد، کوژراون. مەگەر غەیری ئەوەی کە دهڕژێنە نێو ماڵەکانی خەڵک، فەزای ترس و وەحشەت دروست دەکەن، بوار بۆ پەروەندە سازی و ئێعدام و کوشتاری زیندانیان فەراهەم دەکەن. کارێک کە ناتوانن لەگەڵ کرێکارانی موجتەمەعی فولادی ئەهواز و نەیشەکەری حەوت تەپە و دەیان هەزار لە خەڵکێک کە لە خیابانەکان دەست ئەدەنە خۆ پیشاندان، بیکەن. بەم ئامانجە بەڵکو لەم ڕێگایەوە ئهو خهڵكه لە ئاستێکی بەریندا چاوترسێن بکەن.

دووهەم، قودرەتنمایی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی موشەکی بۆسەر مقەڕەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئێعدام کردنی سێ لاو کە کەمپەینێکی جیهانی بۆ ڕزگار کردنی گیانیان کەوتبووە ڕێ، ڕەنگدانەوەی نێونەتەوەیی بەرینی هەبووە. ڕای گشتی بە هیچ شێوەیەک ناکەوێتە ژێر کاریگەری پەروەندە سازیەکان و پاساوی ئەم کردارە جەنایەتکارانەیە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە. لەم پێوەندەدا مانگرتنی لێبڕاوانه و یەکپارچەی خەڵکی کوردستان، بوو بە نمایشی جەماوەری دەربڕینی نەفرەت لە ڕژیم. لە عەینی حاڵدا روحانی لە ڕێگای سەفەر بۆ نیویۆرک و بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بوو. بۆ ئارام کردنەوەی فەزایەک کە هاتبووە ئاراوە، له جهریانی ئهم سهفهرهدا پێویستی بە جۆرێک مەزڵومنمایی هەبوو. دەربڕینی هاوخەمی دەوڵەتانی جۆراو جۆر یەک لە دوای یەک بۆ مەحکوم کردنی رووداوەکەی رۆژی شەممەی ئەهواز، ئەم نیازەی ڕژیمی دەستەبەر کرد. بەم جۆرە بە کردەوە هێرشی موشەکی ڕژیم لە ناوەرۆکی باسەکانی ئیجلاسی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، تەنانەت لە ڕاگهیهنهره گشتییهكانی رۆژئاواییەکانیش دەرهاوێژرا. لە عینی حاڵدا هاوکاتی ئەم رووداوە لەگەڵ رۆژەکانی عەزاداری تاسوعا و عاشوڕا و مانگی موحەڕەم، بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی لەسەر ئەو جەنایەتانەی ڕژیم ئەنجامی دابوون، ناتوانێ بهههڵكهوت بووبێت.

سێههم: چاودێران و پسپۆرانی تهكنیكی كه له نزیكهوه شانۆی ڕووداوهكهیان ههڵسهنگاندووه، دهڵێن كه هێرش بهرهكان به ئاسانی دهیان توانی شوێنی دانیشتنی بهرپرسانی ڕژیم كه سانی نومایشه سهربازیهكهیان دهدیت، بدهنه بهر دهسڕێز. له حاڵێكدا ههر وهك دیتمان، ئهوان له جیاتی ئهوه تهقهیان له سهربازهكان و تهماشاچییهكان كرد. بهمجۆره بهرپرسانی باڵای ڕژیم له خوزستان ههموویان دهرباز بوون.

ئەگەر ئەم دیاردانە لەپاڵ یەکتر دابنێین ئەو کات دهبینن کە کۆماری ئیسلامی لە باری عەینیەوە زۆر ترین قازانجی لەم رووداوە کردوە. کەوایە زۆریش نا مەنتیقی نییە ئەگەر پێمان وابێ کە ئەم کردارە لە لایەن خودی ڕژیمەوە بەڕێوەچووبێت، لەبەر ئەوەی زۆر بە روونی چۆتە خزمەت ئامانجەکانی ڕژیمەوە. لەم روەوە ئەم فەڕزیە بە هیچ شێوەیەک ناکرێ ڕەد بکرێتەوە کە یان کۆماری ئیسلامی خۆی ڕاستەخۆ ئەم رووداوەی ڕێکخستەوە و یان بە نفوزێک کە مەعمولەن لەناو گوروپە تیرۆریستییهكان دا هەیەتی ئەوانی بهو ئاڕاستهیه هاندابێت.

لەگەڵ گشت ئەمانەدا، تەنانەت ئەگەر عەمەلیاتەکە لە لایەن خودی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیشەوە بەڕێوەنەچووبێت، بە هیچ شێوەیەک ئەوە هاواری ماف خوازنەی خەڵکی خوزستان و کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە نییە کە لە لولەی ئهو تفهنگانهوه هاتهدهرێ. خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە خوستان گەلێک کاراتر و لێبڕاوانە تر لەو جۆرە کردارانە جۆڵاوەتەوە و ڕژیمی خستۆتە بەر مەنگەنە. له ڕاستیدا تەنانەت ڕای گشتی خودی خهڵكی خوزستانیش، لەگەڵ گشت ئەو نەفرەتەی لە ڕژیم و پاسدارەکانی هەیانە، ئەم حەرەکەتە وەک بەشێک لە ناڕەزایەتی مافخوازانەی خۆیان چاو لێ ناکەن و بۆ بەرەو پێش بردنی خەباتی ئەمرۆی خۆیان بە زیانباری دەزانن.

گرتن و زیندانی كردن لهو ئاسته بهرینهدا و نمایشی ڕیزی دوور و درێژی گیراوان لە تەلەویزیۆنەکانی کۆماری ئیسلامیدا، نیشانی ئەدات کە ئەم ڕژیمە چۆن ئەم رووداوە وەک بەرەکەتێک بۆ خۆی دەبینێ. نابێ بە ڕژیم ئیجازە بدرێت ئەم بەناو ” بەرەکەتە” بە هاسانی هەزم بکات. مەحکوم کردنی ئەم دەست بەسەر کردنانە، دیفاع لە گیراوەکان و خەبات بۆ ئازاد کردنیان، پێویستیەکە کە ڕێگای بەهرەبەرداری زیاتری ڕژیم لە رووداوە گوماناویەکەی رۆژی شەممە لە ئەهواز بهربهست بكات.