ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مانگی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆیکان” سەر بە شاری نەغەدە بە ناوەکانی “چەکۆ قەلەندەری” تەمەن ٣٨ ساڵ و “حسێن خەلیانی” تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی “یونسەلیان” هاووڵاتییەکی دیكهیان بە ناوی “واحید مەلوودی” و لە ناو شاری نەغەدەش كهسێكی دیكه بە ناوی “مەسعوود خەلیفانی” دەستبەسەر کردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو چوار کەسە بە بێ پێشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و مالەکانێشان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە و دهستیان بهسهر كۆمهڵێك كهرهستهی تایبهتی ئهو هاووڵاتییانهدا گرتووه. شایانی باسه هەتا کاتی بڵاوبوونهوهی هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو جوار کەسە لەبەر دەستدا نییە.
