ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “ئەکبەر فەرەجی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خۆشکەزایهكی بە ناوی “مەنسوور مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یەکشەممە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی دیكه له شاری مه‌ریوان بە ناوی “جەمشید ڕەزایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیكه بە ناوەکانی “زاهید درەخشانی” و “بورهان درەخشانی”، خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و پاش لێپرسینەوە لەگەڵیان ئازاد کراون و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دیار نییه ئه‌و دوو هاووڵاتییه به چ مه‌به‌ستێك بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی ڕژیم كراون.
