کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی شاره‌كانی شنۆ و بانە

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی شاره‌كانی

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی شاره‌كانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی شنۆ و بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی “نەڵۆس” سه‌ر به‌ شاری شنۆ، بە ناوی “عەبدولڕەحمان کوردی” دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كرد. هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵەیە خۆیان دەبوێرن. لە لایەکی دیکەوە، دوو لاو بە ناوەکانی “کاوە ڕەسووڵی و هادی محەممەدی” خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران. دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو دوو لاوە لەبەر دەستدا نییە.