ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە” خەڵکی “قروچاوە”، “ڕەحمان قادری” و “محەممەد قادر-پوور” خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای ئەوەی بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەست دا نییە