ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “کیومەرس لەتیفی” خەڵکی شاری سنە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ناسر بایزیدی” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “کیومەرس لەتیفی” بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە. بەڵام هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ “ناسر کەریمی” لە بەر دەستدا نییە.