کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەر کرانی دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ

دەستبەسەر کرانی دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ 2

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵیان بە ناوی “ڕامین قادری” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و ڕۆژی ڕابردوویش، “سەعید قادری” تەمەن ٣٠ ساڵ و ئامۆزای “ڕامین” لە یەکێک لە شەقامەکانی هەمان شار دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاوڵاتیە و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە، “سەعید قادری” لە ڕێکەوتی شەوی سێشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار، جارێکی دیکە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.