کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر كردنی چوار کەس لە بازاڕیانی شاری بۆكان لەلایەن ڕژیمه‌وه‌

دەستبەسەر كردنی چوار کەس لە بازاڕیانی شاری بۆكان لەلایەن ڕژیمه‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، چوار کەس لە بازاڕیانی شاری بۆكان بە ناوەکانی “سەیدئەسعەد یوسفی” تەمەن ٦٥ ساڵ، “مستەفا ڕه‌وشه‌نی” تەمەن ٥٥ ساڵ، “تاهیر ئەمانی” تەمەن ٥٢ ساڵ و “قارەمان لوتفی” تەمەن ٤٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمه‌ه‌و دەستبەسەر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “تاهیر ئەمانی” لەکاتی دەرچوون لە ماڵەوە دەستبەسەر كراوە و دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ماڵەكەیان پشکنیوە. هەروەها سێ لە بازاڕیانی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان لە بازاڕی بۆكان دەستبەسەر كراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.