کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەر كردنی چوار هاووڵاتی له شوێنه‌ جوواوجۆره‌كانی کوردســتان

سەپاندنی حۆكمی 15 ساڵ بەندکردن بەسەر بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری 1

ڕۆژی سێشەممە 7ی گوڵان، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و “محەممەد ئارغا” دانیشتووی شارۆچكه‌ی “یولاگێڵدی” سەر بە شاری شووت، هه‌روه‌ها دوو نێرمنداڵی خه‌ڵكی وڕمێ به‌ ناوه‌كانی “ئارمین ئه‌حمه‌دی” و نیما حه‌سه‌ن پوور”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەمیر ڕەزایی” پێشووتر لە بەفرانبای ١٣٩٩ی هه‌تاوی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو. هه‌روه‌ها “محەممەد ئارغا” له‌ ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە شارۆچكه‌ی شووت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئارمین ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئیسلام ئاوای شاری وڕمێیه‌ و “نیما حه‌سه‌ن پوور” خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری شاری ورمێیه‌ كه‌ به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵن كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.