ڕۆژی یەکشەممە 20ی مانگی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ماملێ عەبدی”،”خورشید ئیبراهیمی” و “جەلال ئیبراهیمی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ دەستبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماملێ عەبدی” خەڵکی گوندی “نازناز”، “خورشید ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “زێوە” و “جەلال ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “بەردەکەشک”ی سەر بە ناوچه‌ی “دزێ دۆڵ”ی شاری “ورمێ”ێن. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.