له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ھاووڵاتیی به ناوه‌كانی “حەسەن قودرتی” و “غه‌ریب شه‌ریف زاده” خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی زانیارییه‌كان، “غه‌ریب شه‌ریف زاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم و ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره تێپه‌ڕاندبوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه و به شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شنۆ له به‌رده‌ستا نییه.