کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی ئاکۆ سوڵتانی لە سەقز

دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی ئاکۆ سوڵتانی لە سەقز

ڕۆژی شەممە ١ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ئاکۆ سوڵتانی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەقز، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم هاووڵاتییە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان گواستووەتەوە بۆ گرتنگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، ناوەندە حکومەتییەکان تۆمەتی «بەکارهێنانی ئامێری ئینتەرنێتی  ستارلینک»یان  خستووەتە پاڵی. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئاکۆ سوڵتانی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.