له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی به‌لووچی بێ ناسنامه له‌وانه چوار ژن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی میرجاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، پێنج ئۆتومبێلی سه‌ربازی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندێك له ناوچه‌ی لادیزی میرجاوه و ١٥ شارومه‌ندی بێ ناسنامه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن و ده‌وڵه‌ت ناسنامه‌ی پێ نه‌داون، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.