به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “حسێن عیسانژاد” لە گوندی “زێوکە” و ناوبراویان بە لێدان و بێڕێزیه‌وه دەستبەسەر کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “حسێن عیسانژاد” و وێڕای پێشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه