ڕۆژی یەکشەممە ٤ پووشپەڕی ١٤٠٢، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی “سینا حەیدەری” خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای سەردانی باوکی “سینا حەیدەری” بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادسەرای ڕژیم، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
