کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری سەقز

دەستبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن 20 ساڵ لە شاری سەقز 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی «ئایدا قادری»، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگەی دادوەری و بە توندوتیژییەکی زۆرەوە دەستبەسەریان کردووە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانیان ڕەوانەی کردووە. جێگای ئاماژەیە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.