سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکیان بە ناوی “موحسین عەزیزی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستهوه.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “موحسین عهزیزی” خەڵکی گوندی “گەزگەسەک”ی پیرانشاره و بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە .تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
