ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “شەهرام ئەمجەدیان” چالاکى میدیایی و ئەدمینى کەناڵى “اعمه‌ک”، پاش پشتڕاستکردنەوەى حوکمەکەى بۆ تێپەڕاندنى ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
“شەهرام ئەمجەدیان” چالاکى میدیایی و ئەدمینى کەناڵێک بە ناوى اعمک (لەقاودانى گەندەڵى بەڕێوەبەرانى کوردستان)ه کە لە ساڵى ١٣٩٦ تا ١٣٩٨ چالاکى هەبووە. ناوبراو بە تۆمەتى “بڵاوکردنەوە درۆ و سووکایەتى به به‌رپرسانی ڕژیم” هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژی نیزام و بڵاوکردنەوەى بەڵگەى نهێنى دەوڵەت” بە دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مەحکوم کرا بوو.
