ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، سیروان پەرویزی، بلاگێری لاوی خەڵکی ئیلام لە هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵه‌كه‌ی دەستبەسەر کراوە.
دەستبەسەرکردنی سیروان پەرویزی، لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی بە ناوەڕۆکی ڕەخنەگرانە و تەنزئامێز سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووریی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی بووە. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌داواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ ئاگاداربوون له باروودۆخی بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.