ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو شارومەندی بەلووچ له شارەکانی زاهدان و نیکشەهر، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئەم دوو شارومەندە بە ناوەکانی “ئیمامبەخش بەلووچی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی نیکشەهر و “عەلی گەلەبەچە” تەمەن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان، بە بێ بەلگەی قەزایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
