“هێمن مام قادر” بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ، دیسانهوه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو چالاکە سیاسیە لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە “هێمن مام قادر” ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دوای تێپەڕبوونی ٣ ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی بەر لێبوردنی گشتی کەوت و لە زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.