کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی دووبارەی ئەحمەد حەسەنزادە له‌ شاری بۆکان

دەستبەسەرکردنی دووبارەی ئەحمەد حەسەنزادە له‌ شاری بۆکان 3

ئەحمەد حەسەنزادە ئەندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان و باوكی محەممەد حەسەنزادە، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، ئەحمەد حەسەنزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٥٧ ساڵ و باوکی دادخوازی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بەردەم ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، مۆبایلی ئەحمەد حەسەنزادە دوای ئەوەیکە هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی ڕاگەیاندووە، کوژاوەتەوە و لەم کاتەوە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به‌ ناوی شه‌كوور ئه‌حمه‌دزهی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ شاری خاش ڕفێندراوه‌.