له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “سامان پاشایی”، “شاهۆ ساڵحی”، “کامیاب ئەسڵی”، “کاوە حیجازی”، “ئازاد مورادیان”، “ئەفخەم مورادیان” و كورۆش فارۆقی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ته‌نیا “كورۆش فاڕۆقی” به دانانی بارمته ئازاد كراوه.
بەپێی زانیارییه‌كان، “سامان پاشایی” ، “شاهۆ ساڵحی”، “کامیاب ئەسڵی”، “كاوه حیجازی” و “ئازاد و ئه‌فخه‌م مورادیان” بۆ یه‌كێك له گرتووخانه ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران گوازراونه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
