ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “حەمزە پیرووزی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەرکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێش نیوەڕۆی شەممە “حەمزە پیرووزی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دەستبەسەر کراوه. هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
