کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی “محەممەدجەعفەر محەممەدی” له‌ سنە

دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی محەممەدجەعفەر محەممەدی له‌ سنە 2

“محەممەدجەعفەر محەممەدی” هاووڵاتیی دانیشتووی شاری سنە و باوکی دوو لاو کە لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر کرابوون، دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” و دەرگا و پەنجەرەی چوونە ژوورەوەیان شکاندووە، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها كه‌شێكی پڕ له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا زاڵ كردووه‌ و زێڕ و پارەی نەختینەی بنەماڵەی محەممەدیان دزیوە و ناوبراویان بە توندوتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ،  ئەم هاووڵاتییە دوای تۆماركردنی سکاڵا لە سەر ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بە دۆسییەی ڕفاندنی دوو كوڕەكەی بە ناوەکانی مورتەزا و سیروان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه كه‌ ساڵی ڕابردوو ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دۆسییەیەكیان لەدژی محەممەدجەعفەر، باوکی سیروان محەممەدی تۆمار کرد و ناوبراویان به‌ “تێکده‌ری نەزمی گشتی و ئاسایشی وڵات” تۆمەتبار کرد.