کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە درێژەی کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شارەکانی تاران، کازرون و زاهدان و هەروەها لە پارێزگاکانی ئەلبورز و خوزستان، سەدان کەس بە تۆمەتی ناردنی وێنە و زانیاری بۆ میدیای دەرەوە یانسیخۆڕیدەستبەسەر کراون. هەروەها وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە لە سیستان و بەلوچستان ١٣ کەس دەستبەسەر و یەک کەسیش گیانی لە دەستداوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی دەستبەسەرکراوان بۆ شوێنە نادیارەکان گواستراونەتەوە و زانیارییەکی ورد سەبارەت بە دۆخیان نییە.