ڕۆژی چوارشهممه ٢١ی مانگی ڕهزبهر، بەرپرسێکى باڵاى تورکیە ڕایگەیاند: ٨ کەسمان بە تۆمەتى ڕفاندنى کەسێکى نهیاری کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژى چوارشەممە، هەواڵدەرى فەڕەنسا لە زاری بەرپرسێکى باڵای تورکیەوە بڵاوى کردەوە: هاووڵاتییەکى خهڵكی تورکیە و هاووڵاتییەکى ئێرانیمان دەستبەسەر کردووە کە دەیانویست بەرپرسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر و بیگوازێننهوه بۆ ئێران. به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم بەرپرسە سەربازییەى پێشوو کە ناوى نەبراوە، لە ناوچەى وانى تورکیە دەژیت. سەرەڕاى ئەم دوو کەسە، ٦ کەسى دیکەش هاودەست و هاوکارى ئەم دوو کەسە بوون کە لە لایەن هێزه ئهمنییهكانی توركیاوه دەستبەسەر کراون.