به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، حەوت چالاکى مەدەنى و کرێکارى شار بانه به ناوه‌كانی: “حه‌سه‌ن عێزه‌تی”، “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی”، “سه‌عید محه‌ممه‌دی”، “ڕه‌حمان سلێمانی”، “فاتێح مه‌جیدی”، “په‌روین فه‌للاحی” و “ئه‌فشین ڕه‌حیمی” لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانى ڕژیمه دەستبەسەر کراون.
به پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای ئه‌منی ڕژیم له‌گه‌ڵ هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به كۆمه‌ڵی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری و له نێو ئه‌و حه‌وت كه‌سه ته‌نیا دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن عێزه‌تی” و “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی” به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون به‌ڵام له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی دیكه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی بانه هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و حه‌وت چالاكه مه‌ده‌نییه و ده‌ستیان به‌سه‌ر له‌ب تاپ و مۆبایل و به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیاندا گرتووه.