ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، “ڕەزا ڕەمەزانزادە” چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.
مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ئەو چالاکە مەدەنییە لە لایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له حاڵێكدایه كه ته‌نیا تاوانی ناوبراو بڵاوكردنی زانیاری له‌سه‌ر باروودۆخی به‌ندكراوانی سیاسی بووه. ناوبراو ساڵی ڕابردووش به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ میدیاكانی دژبه‌ری ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.