کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ٢ هاوڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان

1 2

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، ٢ هاوڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان ناڕوونه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی “ڕێباز تەمامی”، خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە. هه‌روه‌ها، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “سنە” بە ناوی “ئارام ئازاد” کە نزیک بە ٤٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ بەردەوام لەژێر گوشاردایە.