کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکران و بانگهێشتی سێ خوێندکاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تەورێز

دەستبەسەرکران و بانگهێشتی سێ خوێندکاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە بەردەوامی گوشاری ئەمنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خوێندکاران، سێ خوێندکاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تەورێز بانگهێشت و دوو کەسیان دەستبەسەرکراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو خوێندکاری ئەو زانکۆیە بە ناوەکانیمحەممەد ئەسەدی و عەلی پەروین، پاش بانگهێشت كردنیان بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هاوکات خوێندکارێکی دیکە بە ناویدانیال محەممەد ئەمانیبە هەمان شێوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە. شاینی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و گەمارۆیان خستووەوە سەر هەموو کلاسە مەجازییەکانیان.