“ئامیار فەتحوڵڵایی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری قوروه به دووای بانگهێشت كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕەزبەری، “ئامیار فەتحوڵایی” خوێندکاری خەڵکی شاری قوروە دوای پەیوەندی تەلەفۆنی یەکێک لە فەرمانبەرانی پەروەردە و بارهێنانی قوروە بەناوی “پێدرام حەسەنی”، لەژێر ناوی “بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خوێندن” بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێگایی ئاماژه‌یه كه به دووای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ناوبراویان ناچار به دانپێدانانی زۆره‌مێلی دژ به خۆی كردوه.
